خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی ته‌مه‌نه‌كانی عێراق بۆ شه‌تره‌نج، ئێواره‌ی 14/9/2021 شاندی لقی هه‌ولێر و یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌ره‌و شاری مووسڵ به‌ڕێكه‌وتن.
پاڵه‌وانێتی ته‌مه‌نه‌كانی عێراق خوار (16، 18، 20) ساڵ له شاری موسڵ و له‌نێوان 15تا 20/9/2021 به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، یاریزانه‌كانیش له كچان و كوڕان كه پێكهاتوون له ( ئالان ئومێد سابیر خوار 20 ساڵ، پۆلا ئازاد خوار 18 ساڵ، سارا مه‌سعوود خوار 20 ساڵ، لانه هاوار خوار 16 ساڵ، هه‌كار دلزار خوار 16 ساڵ).










