له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبا بۆ وێستگەی ئیفراز٣ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ دەکرێتەوە.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند:” لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی کەمال محەممەدساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وەزارەتی کارەبا  سبه‌ى دووشه‌ممه‌، لە مەراسیمێکدا (پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای ٣٣ کەی ڤی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز ٣) دەکاتەوە .”

وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌شلێت:” بە گوژمەی (11,160,000) دۆلار لە لایەن کۆمپانیان شاندزەوە پرۆژه‌كه‌ جێبەجێ کراوە.