وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر تاوتوێی ڕێگه‌پێدان و گه‌یاندنى خزمەتگوزارییە سه‌ره‌تاییه‌کانی 8ی حەسارۆک دەکەن.
بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر: دوا به‌دواى سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەشێوەیەكی مەیدانی بۆ زەوییەکانی كه‌رتى 8ی حەسارۆک لە شاری هەولێر و ڕاسپاردنى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پارێزگاى هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وییه‌كان، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەمە 22ی8ی2021، له‌دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر، بەسه‌رپه‌رشتى ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان، کۆبوونەوەیەکی تر‌ى تایبەت بە ڕێگه‌پێدان و گه‌یاندنى خزمەتگوزارییە سه‌ره‌تاییه‌کانی کەرتی 8ى حەسارۆک ئه‌نجامدرا”.
ئەوەش خراوەتە روو، “لە کۆبوونەوەکەدا، كه‌هه‌ریه‌ك له هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرانى پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پلاندانان و به‌دواداچوون له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتو گوزار و سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى شاره‌وانى چوار ئاماده‌ی بوون، تاوتوێى ڕاسپارده و بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى ڕابردوو و چۆنیه‌تى ڕێگه‌پێدان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە کەرتەکە گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا”.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆتا ڕاپۆرتیان له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ڕێگه‌پێدان و گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان پێشكه‌شكرد و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاڕاسته‌ى هه‌نگاوى كردارى له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامیان ده‌بێت.










