له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21 ى 8 ى 2021 ، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا. م. ا) و (م. ع. م) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو، کە یەکێکیان لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات و ئەوەی دیکەش لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، داواکرابوون.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: هەردوو تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کران.