بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رايگەیاند: بەشی لەناوبردنی تاوانەکان هەموو ئەو تاونبارانەی ئاشکرا کرد کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی یاریزانی بەهێزی لەش جوانی ( میدیا فه‌یزوڵڵا ) کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە لایەن چەند کەسانیەک تەقەی لیکرا وکوژرا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک گوتی: دوای لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی کوشتنی یاریزانی بەهێزی لەش جوانی ( میدیا فه‌یزوڵڵا)  لێکۆڵینەوە کرا و ناوی هەموو تاوانبارەکانی دۆسیەکە دەست کەوت و سێ کەس دەستگیركران  کە دانیان بە تاوانەکانیان بەکوشتنی قوربانیيەکە بە هۆکاری کۆمەڵایەتی نا.

پۆلیس ده‌شڵێت: یەکێك لە تاوانبارەکان لە پرسەکە ئامادە بوو بۆ ئەوەی گومانی لێ نەکرێت و دوای بردنی تاوانبارەکانیش بۆ شوێنی ڕوودانی تاوانەکە، وتەی تاوانبارەکان پشت ڕاست کراوەتەوە  بە چۆنییەتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یان.