جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رای دەگەیەنێت ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە ھەواڵی خۆش دەبیستن، دەشڵێت ئەم ھەفتەیەش دەستە سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 25/7/2021، ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەم ھەفتەیە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتانەی وەرزی بەھارەی بۆ درێژ كرایەوە ئەگەر پێوست بێت بەرنامەی كار مابێت ئەوا لەم ھەفتەیە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت، ئەگەر نا دەبێتە پشوو.
لە بارەی بودجە و مووچەشهوه گوتی: تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجە نەھاتووە و كەی بگات ئێمە كاری لەسەر دەكەین، كە ئەمەش كاتی دەوێت لەبارەی ٢٠٠ ملیارەكەش گوتی: ئێمە لە پەرلەمان چاودێریی چۆنیەتی خەرجكردنی دەكەین، لەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە لە بارەی مووچە ھەواڵی خۆش دەبیستن.










