سەرۆک وەزیرانی عێراقی سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی دووشەممە 26-7-2021 سەردانی ئەمریکا بکات.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کۆ دەبێتەوە.
رێککەوتنی ئەمنیی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن لەگەڵ پرسی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەی کازمی و بایدن دەبێت.










