پارێزگای ههولێر ڕوونكردنهوهی لهبارهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی بڵاو كردهوه و ڕای گهیاند له رۆژانی جهژندا تهقه له هیچ گهشتیارێك نهكراوه و ئهو ڤیدیۆیهی بڵاو كراوهتهوه هی پێشتره.
پارێزگای ههولێر ڕوونكردنهوهی لهبارهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی بڵاو كردهوه و ئاماژهی بهوه كردووه: دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژندا دەستدرێژی کراوەتە سەر گهشتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیهنین کە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەک دوورە لە ڕاستی و هیچ ڕووداوێکی لەم جۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕوویان نەداوە، بەڵکوو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕووداوەکەش کۆنە و بەماوەیەک پێش جەژن ڕووی داوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.
ئاماژه بهوهش كراوه: جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیا دەکەینەوە، ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیری هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەروماڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان بە چاوکراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.










