وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی هەڵشکانی ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات و رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆی بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی تووشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لە کوردستان تۆمارکرا.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.