گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان، ڕای گه‌یاند كه‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، له‌ پشتیوانیی هاوبه‌شانیان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش له‌ تویتێكدا ڕای گه‌یاند: ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ھاوبەشانمان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و ھێزی پێشمەرگە. بەردەوام دەبین لە کاری ھاوبەش بۆ ڕەواندنەوەی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی. داعش و ھێزە میلیشیا لەیاسادەرچووەکان سەر ناکەون.