ئەمڕۆ سێشەممە 6 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کران. جەخت لە پێویستی و گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکەدا .











