وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی به‌ میدیای په‌روه‌رده‌یی داوه‌، به‌شێوه‌كی سه‌ره‌كی نووسراو و هه‌واڵه‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه‌ وه‌ربگرن و پشت به‌ نووسراوی ساخته‌ مه‌به‌ستن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ میداییه‌كانی كردووه‌، كه‌ 7 سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراو و هه‌واڵه‌ په‌روه‌ردییه‌كان.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌ ئه‌مانه‌ن:

-کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی  پەروەردەیی.

– پەیجی فەرمی کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی لە فەیسبووك.

– کەناڵی  تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆك.

– پەیجی فەرمی کەناڵی  تەلەفزیۆنی پەروەردەیی دهۆك.

– وێبسایتی فەرمی وەزارەتی پەروەردە .

– پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە لە فەیسبووك.

– چەناڵی ڤایبەری وەزارەتی پەروەردە.

نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌كو روونكردنه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكردووه‌
نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌كو روونكردنه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێكردووه‌