دوو تاوه‌ری هێلی 132 KV كه كه كاره‌با له‌رێگه‌ی وێستگه‌ی باشووری هه‌ولێره‌وه ده‌گه‌ینیته وێستكه‌ی مۆبایلی قه‌ره‌چوغ له مه‌خموور، له‌لایه‌ن ده‌ستێكی تێكده‌ره‌وه ته‌قێندرایه‌وه.
هه‌ردوای ئه‌مه تیمه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ستیان به‌چاككردنه‌وه‌ی كرد، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندازیار فارس میرخان به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین كه ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ینی و پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام تیمه‌كانمان سه‌رقالی چاكردنه‌وه‌ن و ئێستا ئیشی تیاده‌كردێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆش تاوه‌ره‌كان چاك بكرێنه‌وه.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر










