له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ک) بە تۆمەتی دزینی (150 هەزار دۆلار) لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازیی باکوور دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتباری ناوبراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.










