كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە کاندیدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق ئاشکرادەکات.

بەپێی نوسراوێکی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی (5/7/2021) بە رێگەی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ لیستی كاندیدەكان دەكرێت.

بەپێی رێكارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێدانی لیست بە كاندیدەكان ھاوشێوەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوو نابێت، ھەر كاندیدە و بەپێی تیروپشكەكە كام ژمارەی بۆ دەربچێت ئەوەی دەدرێتە كاندیدەكە و حزبەكان ناتوانن لیست دیاری بكەن.

تیرووپشکەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان، كاندیدەكان، رێكخراوەكان و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان به‌رێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ 2021 به‌رێوه‌بچێت، پێشتریش كۆمسیۆن رایگه‌یاندبوو: 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە.