سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە سەركۆنە و شەرمەزار دەكات و داوا دەكات بە یەكدەنگی دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند: ”بە توندی هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سهركۆنه و شەرمەزار دەکەم، پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی پێنج شەهیدەکە دەکەم و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارهكان دەخوازم“.
هاوكات داوای لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان كردووە کە بە یەکدەنگیی لە دژی ئەم دەستدرێژییە بوەستنەوە.










