سێ مووشه‌كی كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كران، كه دانه‌یه‌كیان كه‌وتووه‌ته نێو بنكه‌كه و دوو مووشه‌كی دیكه‌یان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/5/2021، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاندووه، كه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی هه‌ڵكه‌وتووی رۆژئاوای ئه‌نبار، به سێ مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا كرایه ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه رای گه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه كه‌وتووه‌ته نێو بنكه‌كه و دووی دیكه‌ش له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتووه، تا ئێستاش قه‌باره و چۆنیه‌تی زیانه‌كان نه‌زانراوه.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، پێگه و بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه له عێراق و چه‌ندان جار رووبه‌رووی هێرشی مووشه‌كی بووه‌ته‌وه.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه، واینێ مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانان، ڕای گه‌یاندووه:
ڕاپۆرتی سەرەتایی: لە کاتژمێر ١:٣٥، بە یەک مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عین ئەسەد. زیانی گیانی نەبووە و زیانە ماددیەکان خەریکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: هەر هێرشێک دژ بە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاپەیمانان، لێدانە لە دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەکان و سەروەری یاسا و سەروەریی نیشتیمانیی عێراق.










