ده‌قى په‌یامى پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و، بەشێوەیەکی تایبەت پیرۆزبایی لە خانەوادە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و کادیری و ئەندام و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان دەکەین، هیوادارین ئەو جەژنە لە سایەی ئارامی و سەقامگیری کوردستان بە ئاسوودەیی و خۆشی و شادی بەسەرببەن.

جەژنی پیرۆزی رەمەزان، جەژنی خێر و بەرەكەت و لێبوردەییە، ئومێد دەكەین ببێتە مایەی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانی بۆ رۆڵەكانی گەلەكەمان و دەرفەتێك بێت بۆ زیاتر تەبایی و یەكڕیزیی گشت هێز و لایەنە سیاسیەكان، هەروەها هەوێنی پتەوتركردنی گیانی پێكەوەژیان و برایەتی بێت بۆ تەواوی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان.

جارێكی دیكە جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت…

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

١٣ـی٥ـی٢٠٢١