نێچيرڤان بارزانى، له راگه‌ینراوێكدا هاوخه‌می بۆ قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب” راگه‌یاند، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خسته‌ڕوو.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
رووداوى به ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى “ئيبن خه‌تيب”ى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا، كه تێيدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت.
هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى رووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست.
لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ده‌بێت هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه رووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/25










