بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستی ههولێر روونکردنەوە لەبارەی پێدانی پێکوتە بەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون و چاک بوونەتەوە، دەدات.
دکتۆر دلۆڤان محهمهد، بهڕێوهبهری گشتیی تهندروستی ههولێر رایگهیاندووە: تا ئێستا 19) ههزار و (500) ژهم پێکوتەی هەرسێ جۆری سینۆفارم، ئهسترازینیكا و فایزهر بۆ هەرێمی کوردستان دابین کراوە.
د. دلۆڤان محەمەد، کە لە لێدوانێکدا لە گەشتێکی هەواڵەکانی کەناڵی (کوردستان 24) قسەی کردووە، رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای هەولێر، 43 بنکە و سێ نەخۆشخانە بۆ پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا بە هاووڵاتییان دیاری کراون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاماژەکردن بەوەی رێژەی پەرۆشیی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا زیادی کردووە، رایگەیاندووە: تا ئێستا 45%ـی ئهو پێکوتەیەی بۆ پارێزگای ههولێر دابین كراوه، بهكار هاتووه.
د. دلۆڤان محەمەد ئاشکراشی کردووە، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە هەشت هەزار و 500 ژەم پێکوتەی کۆرۆنا لە هاووڵاتییان دراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان کردووە خۆیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا ناونووس بکەن.
لەبارەی وەرگرتنی پێکوتەکە لەلایەن ئەو کەسانەی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، د. دلۆڤان محەمەد رایگەیاندووە: پێشتر رێنوێنیی ئەو کەسانەیان کردبوو، دوای شەش مانگ لە چاکبوونەوەیان پێکوتەکە وەربگرن، بەڵام گۆڕانکاری بەسەر رێنوێنییەکەدا هاتووە، ”ئێستا دەتوانن دوای چاکبوونەوە، پێکوتەکە وەربگرن“.










