وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 16 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە ئاكرێ، هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دا و ئاشكرای كرد: “لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1045 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 16 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە”.
داواکارییەکیشی لە هاوڵاتیان کرد و دەڵێت: “لێرەوە جارێكی دیكە بە ھاووڵاتییان دەڵێین ئەوانەی نیشانەیان ھەیە یان بەركەوتەن پشكنین بكەن”.