پەرلەمانی عیراق بە کۆی دەنگ حکومەتی ناوەندی پابەند کرد رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.
پەرلەمانی عیراق بە کۆی دەنگ حکومەتی ناوەندی پابەندکرد رێکارەکانی تایبەت بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە جێبەجێ بکات.
ئەم بریارە لە کاتێکدایە ئەمرۆ 33 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کە لە ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی پێشووی عیراقەوە بۆردومان کرا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 5 هەزار هاوڵاتی لە ژن و مناڵ و پیر و گەنجی شارەکە.
پێشتریش حکومەتی هەرێم لە 18ی کانوونی یەکەمی 2018 بریارێکی دا و تیایدا هەڵەبجەی وەک چوارەم پارێزگای هەرێم و 19یەمین پارێزگای عیراق ناساند.










