له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری خاوه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌بێ سه‌ره‌تا و تۆمار نه‌كراون.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:
ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراوەکان دەکەینەوە کەوا لە خشتەی ڕابردوو بڵاومان کردبۆوە کەوا بەپێی پیتی دیاری کراو سەردانی پشکنین بکەن ، لە ئەمڕۆوە سەردانی کردن ئارەزومەندانەیە واتا هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەر ڕۆژێک بێت سەردانی لیژنەی پشکنین بکات بۆ سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان .
ب. هاتوچۆی هەولێر