پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو، دەستپێكی ئەم كۆبوونەوانە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستی پێكرد.

بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجی و قەرزە گشتییەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت.

 لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.