پاشنیوەڕۆ ئه‌مرۆ هه‌ینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد.

  کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، فڕۆکە جانگییەکانی تورکیا بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە، سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد.

  لە گوندی کیکان فڕۆکەکان بۆردوومانی هۆڵێکی بەخێوکردنی ئاژەڵی، ئاژەڵدارێکی گوندی ئازادی کردووە و نزیکەی 250 سەر مەڕ و بزن و کاوڕی لەناو چوونه‌.