ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، دوای ته‌واوبوونی نه‌خۆشانی كۆرۆنا و پاككردنه‌وه‌ی، ده‌ستی به‌ كار و ده‌وامی ئاسایی كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/1/2020، نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ ته‌رخانكردنی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا، گه‌ڕایه‌وه‌ باری ئاسایی و كارمه‌ند و پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌مڕۆوه‌ پێشوازییان له‌ هاووڵاتییان و نه‌خۆشانی بواره‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ كرد.

نه‌خۆشخانه‌ی رزگاریی هه‌ولێر، له‌ سه‌روه‌خی چڕبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوان، بۆ په‌تاگرانی كۆرۆنا ته‌رخان كرا و ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشی تێدا جێگیر كرا، ئێسته‌ دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوان، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشانی كۆرۆنا داماڵرا و وه‌ك سه‌روه‌ختی پێشوو بۆ هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشێكی دیكه‌ خرایه‌وه‌ گه‌ڕ.