وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی داخستنی نووسینگەكانی كەناڵی NRT بڵاو كردەوە و ڕەتی كردەوە بە بڕیاری ئەوان داخرابن و هیچ بڕیارێكیش لە وەزارەتەكەوە لەمبارەیەوە دەركرابێت.
ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەبارەت بە بابەتی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر، ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ، ئەو نووسینگانە داخراوبن وهیچ بڕیارێکیش لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە. جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی، فەرمانی بۆ ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە کە ڕێز لە هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، بە ئازادانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن.
وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر
22/12/2020










