ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، تایبه‌ت به پرسی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عسراق بڕیاریدا، گه‌شتكردن بۆ وڵاتانی، ئێران، به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقیا، دانیمارك، ئوسترالیا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و ژاپۆن قه‌ده‌غه بكرێت، هاوكات رێگری له هاتنی گه‌شتیاران ده‌كرێت له‌و وڵاتانه جگه له‌و عیراقیانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژیش له شوێنی تایبه‌تدا ده‌هێڵرێنه‌وه و نابێت تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كات به به‌ستنی كه‌مامه و جێبه‌جێكردنی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌خاڵێكی دیكه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی بڕی سێ ملیۆن و هه‌زار و 50 دۆلار پێشوه‌خت بۆ كڕینی ڤاكسین له كۆمپانیای فایزه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابینكردنی بڕی 15 ملیۆن و پێنج هه‌زار و 250 دۆلار وه‌ك ئه‌و پاره‌یه‌ی دوای كڕینی هه‌موو ڤاكسینه‌كه ده‌درێت.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته چێشتخانه و مۆڵه‌كان له 24ی مانگه‌وه دابخرێن، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه وشكانیه‌كان ده‌داخرێن جگه بۆ حاڵه‌تی كتوپڕ نه‌بێت.










