تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای قەرز بەبێ کورد بە “هەنگاوێکی مەترسیدار” ناودەبرێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، ئەو هەنگاوە مەترسیدارە، بزمارێکی دیکە بوو لە تابووتی پرۆسەی سیاسی عێراق دراوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، ئەو بڕگەیەی تێپەڕێندراوە هێشتا دەرفەتی تێداماوە بۆ ئەوەی دانوستاندن و گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرز دهڵێ : ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو هۆڵی پەرلەمان روویدا، هەنگاوێکی مەترسیدارە و زەنگێکی مەترسیدارە لە کۆی پرۆسەی سیاسی عێراق.ئەگەر بەو شێوەیە مامەڵە بکرێت هیچ بەهایەک بۆ رێککەوتن لە عێراق نامێنێتەوە.
بەشیر حەداد لە هەمانکاتدا پێیوایە، دەرفەتی رێککەوتن و گفتوگۆ ماوە و رێککەوتنێکیش هەیە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ماوە بۆ ئەوەی بۆ ئەو دوو مانگەش 320 ملیارەکە بنێردرێت.










