به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پێنج هه‌زار پارچه چه‌ك، كه له جۆرى ده‌مانچه‌ى توركى بوون، له‌ناو بردران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ێنج هه‌زار پارچه چه‌كى له‌ناو برد، كه له جۆرى ده‌مانچه‌ى توركى بوون، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزه‌كانمان له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌موو ئه‌و چه‌كه قه‌ده‌غكراو و بێمۆڵه‌تانه به‌رده‌وام ده‌بن”.










