دواى سووتانى باڵه‌خانه‌ى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌وانیه دابین كرا و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ـى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ره‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی بڕێك پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵەخانەی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه دراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له نزیكه‌وه ئاگه‌دارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌بێت و له‌ڕێى كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی نهێنیشدا نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌درێته كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند.
باسى له‌وه‌ش كرد، به‌و بڕه پاره‌یه‌ى دابین كراوه ده‌توانرێت ئه‌و كه‌موكوڕییانه پڕ بكرێنه‌وه كه پێش سووتاندنی باڵه‌خانه‌كه هه‌بوون و نۆژه‌نكردنه‌وه‌شى پێ ده‌كرێت.
شه‌وی 23 ئابی 2020، به‌هۆی خۆپیشاندنی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌گه‌رى بوونى ده‌ستێكى نادیار، شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه سووتێنرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێسته كاره‌كان له‌و شاره‌وانییه وه‌ستاوه.










