وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چوار هەزار و 691 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سێ هەزار و 385 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
هاوکات ئەوەیش خراوەتەڕوو کە 59 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە عێراق 80.6٪ـی کۆی تووشبووانی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
تاوەکو ئێستا لە عیراق 362 هەزار و 981 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 292 هەزار و 197 کەس چاکبوونەتەوە و نۆ هەزار و 181 تووشبوویش مردوون.










