ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلول، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان ٣٢ ملیۆن و ٩٧ هەزار كەسی تێپەڕاند و گیان لەدەستدانیش نزیکەی یەک ملیۆنە.

بەپێی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا کە ئاژانسی فرانس پریس بڵاویکردنەوە، تا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەرتاسەری جیهاندا، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە ٣٢ ملیۆن  و ٩٧ هەزار و ٣٤١ تووشبوو.

بەپێی ئەو زانیاریانە لەو ژمارەی توشبوانی، ٢٣ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ١٥٣ كەس چاكبونەتەوە، لە ئێستادا ٧ ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ٢٢١ كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە ٦٢ هەزار و ٣٦٨ كەس تەندروستیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

لەسەر ئاستی جیهانیشدا، ٩٨١ هەزار و ٩٦٧ كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان لە ئەمریكان كە ٢٠٦ هەزارو ٥٩٣ هاوڵاتین.