كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سەڵاحەدین بڕیاریدا رۆژی ٤ ی تشرینی یەکەم خوێندن بە سیستمی ئاوێتە لە ناو كەمپس و بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێبكات.
لە راگەیەنراوێكدا، زانكۆی سەڵاحەدین ئاشکرای کرد” لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاردراوە كە خوێندن لە 4/10/2020 دەستپێدەکات، سیستەمی یٔاوێتە لە دەوامکردن لە ناو کەمپس و بەشێوەی یٔۆنلاین ئەنجامدەدرێت”.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە “سیستەمی میوانداری، لە یٔەمڕۆوە کارایە، خوێندكاران دەتوانن رێکارەکانی میوانداری بگرنە بەر بۆ گواستنەوەیان بۆ یٔەو زانکۆیانەی کە لە شارەکەیان ھەیە و ھەمان بەشی خۆێندنی ھەیە بە سیستەمی میوانداری.”








