خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار بەردەوامن لە داخستنی کۆمپانیای نەوتی زەقار و بەرپرسێکیش مەترسییەک دەخاتە روو.
لە رۆژی شەممە 19-9-2020، دەیان دەرچووی کۆلێژە ئەندازیارییەکان و پەیمانگا هونەرییەکان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی زیقار و پاڵاوگەی نەوتی زیقار رێک خستووە و دەرگای کۆمپانیاکەیان داخستووە.
خۆپیشاندەران رێگا نادەن کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی زیقار بچنە سەر کارەکانیان و داوای دامەزراندن و نەهێشتنی بێکاری لەناو گەنجانی زیقار، دەکەن.
رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، لە زاری بەرپرسێکی پاڵاوگەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەگەر خۆپیشاندەران بەردەوام بن لە داخستنی پاڵاوگەکە، ئەوا ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمە سووتەمەنییەکان لە پارێزگای زیقار دادەبەزێت .









