وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی سێ هەزار و ٦٥١ کەس و گیانلەدەستدانی ٩٠ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٦٥١ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٩٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٣٠١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٢٦٠ هەزار و ٣٧٠ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ١٩٨ هەزار و ٥٦٠ کەس چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و ٥١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.










