ئەمڕۆ یەكشەممە، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ٢٧ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٣٠٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨٨٤ هەزارو ٣٣٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٩ ملیۆن و ٢١٣ هەزار و ٤٤٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٤٣٢ هەزار و ١٠٣ هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لەو ژمارەیەش ١٩٢ هەزار و ٨٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و سێ ملیۆن و ٧٠٧ هەزار و ١٢٨ کەسیش چاکبونەتەوە.










