ئێوارەی هەینی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە بەسرە گڕیان لە بارەگای نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شارەكە بەردا.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئه‌مشه‌و خۆپیشاندان لە بەسرە دەستی پێكردەوە و ژمارەیەكی زۆری گەنجانی خۆپیشاندەر له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌وه بەرەو بارەگای نووسینگه‌ی پەرلەمانی عێراق چوون.
خۆپیشاندەران لەگەڵ گەیشتنیاندا، گڕیان له بارەگای نووسینگه‌كه به‌رداوە، ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌وڵی كوژاندنەوەی ئاگره‌كه دەدەن.










