خهبات: هاوار مورتكهيی:- تۆڕی سپۆرت میدیاساتی ئیتاڵی دووپاتی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید بەنیازە لەوەرزی تازەدا گرێبەستێك لەگەڵ پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەی یۆڤینتۆس مۆربكات.
تۆڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەداوە كە یانەی ریال مەدرید دوای دەركردنی لە ركابەری پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەرامبەر مان سیتی، پلان بۆ ئەوەدادەنێت كە لەوەرزی داهاتوودا بەبەهیزتر دەربكەوێت.
یانەی ریال مەدرید لەپیناو دیبالادا ئامادەیی خۆی نیشانداوە دەستبەرداری هەریەك لە تۆنی كروز یان ئیسكۆ بێت، بۆ ئەمەش بەفەرمی پەیوەندی بەیانەی یۆڤینتۆسەوە كردووە، بەڵام رەنگە مەحال بیت یانە ئیتاڵییەكە دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیە بێت، چونكە پێڕلۆی راهێنەری تازەی خانمەپیرەكە یەكێكە لەوانەی بە ئاستی دیبالا زۆر سەرسامە، هەربۆیەشە تا ئێستا هیچ روونكردنەوەیەكیان لەمبارەیەوە نەداوە.










