بە پێی ئامارە سەرەتاییەكانی تەقینەوە گەورەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەی بەیروت، تا ئێستا 30 كەس كوژراون و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش بریندار بوون، لەناو كوژراوەكاندا سەرۆكی حزبێكی لوبنانی هەیە.
تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) دواهەمین ئاماری قوربانییەكانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی لوبنانی پایتەختی بەیروتی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەش داوە كە نزار نەجاریان ئەمینداری پارتی كەتائیبی لوبنانی لەناو كوژراوەكانی تەقینەوەكەدایە.
تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە، پێكهاتەی تەقینەوەكە و لایەنی ئەنجامدەر یان كەمتەرخەم ئاشكرا نەبووە، بەڵكو بەیروت بە گوتەی بەرپرسانی شارەكە و حكوومەتی لوبنانی، تووشی پشێوییەكی گەورە بووە و نەخۆشخانەكان توانای وەرگرتن و چارەسەركردنی بریندارەكانی تەقینەوە گەورەكەیان نەماوە.










