وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیادکردنی داهات و نەهێشتنی ڕۆتین و گرفتە کارگێڕییەکان.
چوارشەممە 22ی تەمموز، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەردانێکدا بۆ پارێزگای دهۆک، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی جوله ئابووریه‌كان و كاره‌كان و له ژێر رێنمای ته‌ندروستی هەردوو دەروازەی پێشخابور و ئیبراهیم خەلیلی نێودەوڵەتی بەسەرکردووەتەوە.
دواتریش وه‌زیری دارای چه‌ند به‌شێكی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده و ده‌ست خۆش له به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه‌كه كرد و هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕیی كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو ده‌روازه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
لەبەشێكی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، وه‌زیری دارایی رەزامەندیدا لەسەر دابینكردنی بوجەی پێویست بۆ چاككردنەوەی پردی فیشخابور، ڕاشیگەیاند كە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ زیادكردنی داهات و نەهێشتنی رۆتین و گرفتە كارگێڕییەكان.










