هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلکترۆنییەوە دەتوانن سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاكان داواشكراوه به شێوه‌یه‌كی نیزامی و له چوارچێوه‌ی رێكاره ته‌ندروستیه‌كان كار به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی بكرێت له بازگه‌كاندا.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەشڵیت:” بڕیاردراوه به هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بكرێت و به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ڕێگه به هاووڵاتییان بدرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنی هاووڵاتییان دەتوانن له كاتکۆی ٩:٠٠ی به‌یانی تاکو ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكه‌ن”.










