ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، دوای نیوەڕی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە و كۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرنجامانەی خوارەوە:-
1- لە كاتژمێر (12)ی ئەمشەو 18 لەسەر 19ی 2020.7، تاوەكو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكارەكان و بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەمان شێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییە سەربەخۆكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێكاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاكان و یەكە سەربەخۆكان دەدرێت.










