خهبات: هاوار مورتكهیی:- رۆژنامەی as ی مەدریدی راپۆرتێكی لەبارەی كەریم بنزیمای ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڵاوكردۆتەوە و بەوە وەسفی كردووە كە بنزیما پاڵەوانێكی راستەقینەی خولی ئیسپانیایە لەم وەرزەدا، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە بنزیما بەشداری لە 24 گۆڵی لە لالیگادا كردووە و توانیوەتی 17 گۆڵ تۆماربكات و 7 پاسی درووست بدات، واتە گۆڵێك لەهەر یارییەكدا، بەشێوەیەكی گشتی ئەم ئەستێرەیە بەشداری لە 32 گۆڵ و تۆماركردنی 22 گۆل كردووە و بەمەش بە پاڵەوانی لالیگا ناوی بردووە.










