خهبات: هەمزە سەرحان:- دلیان جافۆ، خانمە گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان، نوێترین ڤیدیۆكلیپی خۆی بەناوی “وەرن دیلانێ” بۆ هۆگرانی میوزیك و گۆرانیی كوردی بڵاوكردەوە.ئەم بەرهەمە لە تێكستی دڵفڕاتە و لە ئاوازی عەلی شنگالییە، راجیف چاندی كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆكلیپەكە كردووە.دلیان جافۆ، خەڵكی عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە و لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە دایكبووە، لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە گۆرانی گوتووە و لە 2009 لەگەڵ ماڵباتەكەی رووی لە دانیمارك كردووە.ئەو خانمە هونەرمەندە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆكلیپە لەوانە “رۆژ باش كۆبانێ”، “عەفرین” و “لومە” و چەند بەرهەمێكی دیكە.










