خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- هەواڵەكان لە فەرەنسا بڵاویان كردەوە كە سێ یاریزان و راهێنەرێكی یانەی پاریس سان جێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

یانەی پاریس سان جێرمان لە پێگەی فەرمی خۆی بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە تیایدا بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی یاریزان و راهێنەرەكە بدات، رایگەیاند كە 4 ئەندامی انەكەیان كە بریتین لە 3 یاریزان و راهینەرێك تووشی ڤایرۆسی كۆڤید19 هاتوون و ئێستا ئەوان لەژیر چاودێریدان لە نەخۆشخانە.

جێی باسە وڵاتی فەرەنسا یەك لەو وڵاتانە بوو كە بەشیوەیەكی بەربڵاو ئەم پەتایەی تیادا بڵاوبۆوە و هەر ئەمەش وای لە سەرۆك ووزیرانی فەرەنسا كرد بریار بدات هەموو چالاكییەكی وەرزشی رابگیرێت، بەمەش خولی فەرەنسا بەر لەتەواوبوونی كۆتایی پیهینرا و نازناوەكە درایە ئەو یانەیەی كە ئێستا سێ یاریزان و راهێنەریكی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.