پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار کۆبووەوە و دەنگی بە پرۆژەیاسای “قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پارەدارکردنی کورتهێنان لە ساڵی 2020″ـدا.

بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی پرۆژەیاساکە: نابێت قەرزکردنەکە لەدەرەوە لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر و لە ناوەوەش نابێت لە 15 تریلیۆن دینار زیاتر بێت.
هۆکاری قەرزکردنەکە وەک لە پرۆژەیاساکەدا روونکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ “دواکەوتنی ناردنی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2020، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو، کە ئەمانە هۆکاربوون بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق تووشی زەحمەتی بێت لە پارەدارکردنی خەرجیی گشتی، (قەرزەکە) لەپێناو ئاسانکارییە بۆ پارەدارکردنی خەرجییە پێویستەکان”.