شاخەوان برایم عەبدوڵڵا‮ ‬
ئۆپەراسیۆنی‮ ‬سەربازیی‮ ‬توركیا‮ 0202 ‬بۆ سەر پەكەكە لە باكوور و هێزە كوردییەكانی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكەمجار نییە و دواجاریش نابێت،‮ ‬هەتا ئەو كاتەی‮ ‬توركیا و پەكەكە لەسەر مێزی‮ ‬دانوستاندن بەشێكی‮ ‬كێشەی‮ ‬نێوانیان چارەسەر نەكەن،‮ ‬ئەویش بە تێگەیشتنی‮ ‬نوێ و لەپێناو گەڕاندنەوەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬یان رەخساندنی‮ ‬زەمینەیەكی‮ ‬نوێ تا ئەو دوو لایەنە هێندە مۆڕە لە‮ ‬یەكدی‮ ‬نەكەن،‮ ‬هەر وەك بەردەوامیش هەرێمی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان توركیا و باكووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬دیالۆگ كردووە‮.‬
هەر ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬لە دژی‮ ‬پەكەكە،‮ ‬هەر سێ لایەنی‮ ‬توركیا و پەكەكە و هەرێمی‮ ‬كوردستانیش تێیدا زیانلێكەوتوو دەبن،‮ ‬توركیا سەرباری‮ ‬دادەپینی‮ ‬ئابوورییەكەی،‮ ‬ناچار دەبێت پارەیەكی‮ ‬زۆر لەمجۆرە ئۆپەراسیۆنانەدا خەرج بكات،‮ ‬ئەمە لەڕووی‮ ‬خەرجكردنی‮ ‬پارەوە،‮ ‬لەڕووی‮ ‬سیاسیشەوە زیانێكی‮ ‬گەورەتر دەكات و لەسەر ئاستی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش ناوبانگی‮ ‬توركیا لە پەیوەست بە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد،‮ ‬دووبارە دەزڕێتەوە‮. ‬راستە ئێستا بەهۆی‮ ‬كۆرۆنا و سەرقاڵی‮ ‬وڵاتان بە ژیان و دۆخی‮ ‬نالەباری‮ ‬خۆیانەوە،‮ ‬ناپڕژێنە سەر ئەوەی‮ ‬قسە لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی‮ ‬توركیا بكەن،‮ ‬بەو مانایەش نا وەك دۆسیەی‮ ‬ئەرشیفكراو دواجار و لە پرسی‮ ‬دیكەدا لە دژی‮ ‬توركیا بەكارنەهێندرێتەوە،‮ ‬واتە ئەو كەیسەی‮ ‬بۆ هەڵدەگرن تا ئەو كاتەی‮ ‬بە توركیا دەڵێن،‮ ‬نایەوێت كێشەی‮ ‬كورد لە رێی‮ ‬دانوستاندن و ئاشتی‮ ‬چارەسەر بكات،‮ ‬جگە لە زیانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسیش،‮ ‬توركیا زیانی‮ ‬تری‮ ‬وەك ناسەقامیگریی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬دەكات و بەوەی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬تر بۆ خۆی‮ ‬دەخوڵقێنێت و بە ئاسانیش كاریگەرییە ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانی‮ ‬ناسڕدرێتەوە‮.‬
ئەوەیشی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە پەكەكەوە هەیە،‮ ‬زیانەكانی‮ ‬یەكجار زۆرترن لەچاو توركیا،‮ ‬هەم زیانی‮ ‬ئابووری‮ ‬دەكات بەوەی‮ ‬زۆرترین كەلوپەل و بارەگە و حەشارگەی‮ ‬تێدا لەناودەچن و دووبارەش دەبێت دروستییان بكاتەوە‮ ‬یان جێلەق دەبن،‮ ‬وێڕای‮ ‬برینداربوون و گیانلەدەستدانی‮ ‬گەریلاش هاوكات زیانێكی‮ ‬تری‮ ‬پەكەكە ئەوەیە پرسی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬لەبار دەچێت كە بۆ پەكەكە‮ ‬یەكجار زۆر پێویستە،‮ ‬ئەگەر بۆ توركیا جارێك پێویست بێت،‮ ‬بۆ پەكەكە دووجار پێویستترە،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬توركیا دەوڵەتە و دەتوانێت ئیدارەی‮ ‬شەڕەكان بدات،‮ ‬بەڵام پەكەكە ناتوانێت و هەتا ئەو دۆخەش بەمجۆرە بەردەوام بێت،‮ ‬هیچ دەستكەوتێك لە شەڕدا بۆ پەكەكە مسۆگەر نابێت،‮ ‬جگە لەوەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو شەڕانەوە كێشە بۆ هەدەپە و لایەنگرانیشی‮ ‬لەناوخۆی‮ ‬توركیادا دروست دەكات‮. ‬لەو لاشەوە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش تۆمەتباری‮ ‬دەكات بەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬باكووری‮ ‬كوردستانی‮ ‬هێناوەتە سەر خاكی‮ ‬هەرێم و بەهۆیەوە زیان بە هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێم گەیششتووە،‮ ‬چ گیانلەدەستدان‮ ‬یان بریندار بوون،‮ ‬هەروەها سووتان و كاولبوونی‮ ‬گوندەوارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەوەشدا پەكەكە ناتوانێت خۆی‮ ‬لەو واقیعە تاڵە بشارێتەوە،‮ ‬بەوپییەی‮ ‬خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و چەكداری‮ ‬پەكەكە لە باشووری‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬بنكە و بارەگەكانی،‮ ‬زیانی‮ ‬زۆری‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان داوە،‮ ‬بە دیاریكراوی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬ناوچە سنوورییەكان پشكی‮ ‬زۆریان لەو زیانانە بەركەوتووە‮.‬
هەرێمی‮ ‬كوردستان وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەردەوام پەكەكەی‮ ‬لەوە ئاگاداركردووەتەوە شەڕەكان لەسەر خاكی‮ ‬هەرێم نەكات‮ ‬یان بنكە و بارەگەكانی‮ ‬چۆڵ بكات تا نەبنە پاساوی‮ ‬بۆردوومان و هێرشە بەردەوامەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لەسەر خاكی‮ ‬كوردستان و لەناو گوندەوارییەكانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬كەچی‮ ‬سوودی‮ ‬نەبووە،‮ ‬لەو نێوانەدا هەولێریش بێ زیان نابێت،‮ ‬لەلایەك هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێم زیانمەند دەبن و رەخنەش لە هەولێر دەگرن،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە هەندێ حزبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمیش،‮ ‬ئەو كەیسە بۆ موزایەدەكردن بەسەر حكوومەت بەكاردەهێنن،‮ ‬بێئەوەی‮ ‬رەچاوی‮ ‬ئەو دۆخە تایبەتییەی‮ ‬هەرێمیش بكەن،‮ ‬كە لەنێوان توركیا و پەكەكەدا،‮ ‬دەبێت‮ ‬یان لەگەڵ توركیا بكەوێتە كێشە‮ ‬یان شەڕ‮ ‬لەگەڵ پەكەكەدا بكات،‮ ‬لە هەردوو دۆخەكەشدا هەرێمی‮ ‬كوردستان بە رەچاوكردنی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خەڵك و هەرێم،‮ ‬نایەوێ لەگەڵ هیچ كامێكیاندا بكەوێتە كێشەوە،‮ ‬بەڵكوو داوا دەكات كێشەكان لە رێگەی‮ ‬دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن و بۆ ئەوەش هەموو ئامادەییەكی‮ ‬دەربڕیوە،‮ ‬چونكە ناسەقامیگری‮ ‬ئەمنی‮ ‬لە ناوچە سنوورییەكان زیانی‮ ‬ئابووریشی‮ ‬بۆ هەرێم‮ ‬دەبێت بەتایبەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە مامەڵەی‮ ‬ئابووری‮ ‬نێوان توركیا و هەرێمەوە هەیە،‮ ‬خۆ ئەگەر لەگەڵ پەكەكەش بكەوێتە شەڕەوە،‮ ‬دیسانەوە تاكی‮ ‬كورد لە هەردوولایەنی‮ ‬پێشمەرگە و گەریلا شەهید دەبن و دوژمنانی‮ ‬كوردیش سوود لە ئاڵۆزییەكانی‮ ‬نێوان پێشمەرگە و گەریلا دەبینن،‮ ‬كەوایە حكوومەتی‮ ‬هەرێم بە هیچ شێوەیەك ئەو دۆخەی‮ ‬پێ خۆش نییە و وەك كەیسێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكات و دەخوازێت خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبێتە قوربانی‮ ‬ململانێی‮ ‬هیچ لایەنێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دەرەكی،‮ ‬ئینجا دیدێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەولێریش ئەوەیە هەمیشە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان داوای‮ ‬دیالۆگ دەكات‮.‬