راپۆرت: فاتیح بەرزنجی
بەگوتەی “دكتۆر ئەحمەد قادر پاڵانی” بەڕێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر، تیمەكانیان لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا لە هەردوو (بازگەی شێراوە و دێگەڵە) زیاتر لە 6000 نموونەی پشكنینی پەتای كۆڕۆنایان وەرگرتووە و لەسەر راسپاردەی (بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر)لە رۆژی 20/4 بڕیاردرا كە پشكنین بۆ هەموو ئەو هاووڵاتیانە بكرێت كە بەڵگەی رێپێدراوی (وەزارەتی ناوخۆ)یان هەیە، بۆ ئەوەی بێنە ناو شاری هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش تیمی تەندروستی دەشتی هەولێر لە هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە دانراوە و هەر لەلایەن ئەو تیمانەوە رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كەسانە ئەنجامدەدرێت، كە لەو دوو بازگەیەوە دێنە ناوشاری هەولێر،
دواتر دەربارەی كارو چالاكیەكانیان لەماوەی ئەو دوو مانگەی پەتای كۆڕۆنا، بەڕێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر روونیكردەوە: هەر لەسەرەتای هاتنی پەتای كۆڕۆنا بۆ كوردستان بەهەوڵ و كۆششی (وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) چەندین تیممان دروستكرد و پێداویستی پزیشكی و داو و دەرمانی تاقیگەمان لەلایەن تەندروستی هەولێرەوە بۆ دابینكراو هەموو ئەو تیمانە لەناو سەنتەری قەزای دەشتی هەولێرو دەوروبەری ئامادەكراو لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دابوون و 24 كاتژمێر ئەو تیمانە لە ئەركدابوون، لەماوەی ئەو دوومانگەدا تیمەكانمان هوشیاری تەندروستی یان بە هاووڵاتیان دەدا تا خۆیان لەو پەتایە ترسناكە بپارێزن و بەبێ ماسك و دەستكێش سەردانی ماركێت و شوێنە جەنجاڵەكان نەكەن، (وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و خودی وەزیری تەندروستی) لەماوەی ئەو چەند مانگەدا بەدەیان رێنمایی و هوشیاری تەندروستی گرنگ و سوود بەخشیان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاو كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بڵاوكردەوەو رێنماییە گرنگەكان سوودێكی زۆریان بە هاووڵاتیان بەخشی و تیمەكانیشمان توانیان سەردانی چەندین شوێن بكەن، كە گومانی ئەو پەتایەی لێدەكرا، داواشمان لە هاووڵاتیان كرد كە لەماڵەكانی خۆیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی تووشی ئەو پەتایە ترسناكە نەبن، دیارە لە سنووری ئێمە ژمارەیەك كەس تووشی ئەو پەتایە بوون و ژمارەیەك لەو نەخۆشانە بە هەوڵ و كۆششی تیمەكانمان چاكبوونەوە و بەشێكیشیان كەرەنتینكران تا چاكببنەوە، ئەمبۆڵانسەكانی ئێمە بەردەوام لەماوەی 24 كاتژمێردا لە تەندروستی دەشتی هەولێر لە ئەركدابوون و ژمارەی مۆبایلی 122 یش شان بەشانی ئێمە بە ئەمبۆڵانسەوە لەئامادەباشی تەواو دابوون بۆ گواستەنەوەی نەخۆشەكان، جگەلەوە بەهەوڵ و كششی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر) بەشێوەیەكی بەردەوام (پێداویستی پزیشكی و كەلوپەلی تاقیگە)یان بۆ دابینكردووین، تیمەكانی هەردوو بازگەی شێراوەو دێگەڵەش شەوو رۆژ لەناو بازگەكان پشكنینیان بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دێنەوە ناو شاری هەولێر و تا ئێستاش ئەو تیمانە لە هەردوو بازگە لە ئەركی خۆیان لە خزمەتی هاووڵاتیاندان، تیمەكان رۆژانە زیاتر لە 100 پشكنینیان ئەنجامدەدا لە هەردوو بازگەكان دیارە ئەو تیمانە لە رۆژی 20/4 وە دەستیان بە پشكنینكردووە، ماوەی دوو مانگە بەبێ پسانەوە شەونخونی بكەن لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیانی خۆمان و لەماوەی ئەو دوومانگەش زیاتر لە (6000 سامپڵ و پشكنین) بۆ هاووڵاتیان كراوە، ئەوەی كە جێگەی باسكردنە بەداخەوە ژمارەیەك لەو پشكنینانەی كە كراون دوای دەركەوتنی دەرەنجامەكان لەلایەن وەزیری تەندروستی “دكتۆر سامان بەرزنجی” وەزیری تەندروستی روونیكردەوە كە چەند هاووڵاتیەك لەرێگەی ئەو پشكنیانەی كە ئێمە وەرمانگرتووە دەركەوتووە كە (پۆزەتیف ) دەرچوونە كە هاتوونەتەوە شاری هەولێر و “دكتۆر دلۆڤان” بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر زور خەمخۆرانەو دڵسۆزانە هەموو پێداوستی داو و دەرمان و مەوادی تاقیكەی بۆ دابینكردووین.
دواتر “عەبدولسەمەد سورچی” بەڕێوەبەری كارگێری تەندروستی دەشتی هەولێر روونیكردەوە: ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی هەولێر بەدرێژایی زیاتر لەدوو مانگ چەندین تیممان هەبوو هەمیشە لە ئامادەباشی تەواو دابوون و چەندین پشكنین بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراو لەكاتی هەر حاڵەتێكی لەناكاویش شەو و رۆژ لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیاندابووین.
لەسەرەتای هاتنی ئەو پەتایە لەخزمەتی هاووڵاتیاندابووین و لەكاتی كەرەنتینەشدا تیمەكانمان سەردانی (گوندی كانی گەنی)مان كرد و زیاتر لە 50(سامپڵ)مان وەرگرت و نموونەی ئەو سامپڵانەشمان لەهەمان رۆژ گەیاندۆتە تاقیگەی ناوەندی هەولێروپاشان تیمەكانمان سەردانی (گوندی هەلەجەی بچووك)یانكرد و لەوێش چەندین سامپڵمان وەرگرت، هەر لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتیاندا تیمەكان سەردانی ناو (قەزا و كەسنەزان)یانكرد و خودی خۆم و بەڕێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر بەبەردەوامی سەردانی هەردوو (بازگەی شێراوە و دێگەڵە)مانكردووە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ پشكنینەكان بكەین و لەنزیكەوە لە كەموكوڕیەكانمان كۆڵیەوە، دواتر هەربۆ سەرخستنی ئیش و كارەكانمان سەردانی تیمەكانمان لە هەردوو بازگە كردووە و (شوفێرو ئەمبۆڵانس)یش بەردەوام لەماوەی 24 كاتژمێردا لە ئەركدابوون، (بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر) بەردەوام پشتگیری لە كارەكانمانكردووە و هەموو پێداویستیەكانی بۆ دابینكردووین و هانی داوین كە هەمیشە لە خزمەتی هاووڵاتیاندابین، لەكاتی كەرەنتیتە كردنیشدا وەك (تەندروستی دەشتی هەولێر) لە ئەركدابووین و ماسك و پێداویستی پزیشكیمان بەسەر تیمەكاندا دابەشكردوووە و هۆبەی راگەیاندنیش كارو چالاكیەكانی بۆ بڵاو كردووینەتەوە، لەهەر شوێنێكیش ئەگەرپێداویستی پزیشكی كەمبووایە، ئەوا دەمو دەست بۆمان دابیندەكردن، لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە خۆپارێزی بكەن و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بەهەند وەربگرن وپابەندی رێنماییەكان بن و ماسك و دەستكێش بە بەردەوامی بەكار بهێنن بۆئەوەی لەو پەتایە بەدووربن و مانەوە لەماڵەوە زور گرنگەو پێویستە لەشوێنی جەنجاڵ خۆیان دوور بخەنەوە.









