رێبوار حەمەلاو شوانی
هەڵكەوتەی جیوسیاسی و ئێكۆنۆمی كوردستان كەوتۆتە ناوچەیەك كە بە درێژایی مێژوو چەقی مڵمڵانێی زڵهێزان و وڵاتانی ناوچە و بەتایبەت داگیركەرانی كوردستانە، ئەوانەی كە دوور لە ویستی گەلی كورد خاك ونیشتیمانی كوردیان بە خاكی خۆیانەوە لكاندووە.
مێژوویی دوور ونزیكمان گەواهیدەری ئەو راستییەیەكە هیچ گەلی كورد حەزی بە داگیركردنی خاكی دراوسێیەكانی نەبووە و باوەری جەنگ نەبووە ،، بۆیە، خەباتی چەكدار و راپەرینەكانی و ئێستا خەباتی شارستانیشی لە پێناو چەسپاندن و گەراندنەوەی خاكی داگیركراویی بووە . لەو پێناوەشدا قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە.
لەبەرانبەردا، نەیاران لەگەڵ ئەوەی هەردەم هەموو جۆرە چەك و پیلانگێرییەكیان بەكارهێنانەوە تا كورد وكوردستان خاوەنی سەربەخۆیی و شكۆ نەبێت زۆرجاران كاریان لە سەر دروستكردنی دووبەرەكی و ناوچەگەرێتی و لێكترازانی كورد كردووە ، ساویڵكەی و نارۆشنبیری هەندێك هێزولایەنی كوردی و كەوتنە ژێر پیلانگێری نەیارانمان زیانی زۆری ڵێكەوتۆتەوە . بەڵام بەهیمەتی كوردپەروەان و نیشتیمانپەوەران رێگری لەو زیانانە گیراوە .
هەرێمی كوردستانیش لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، هەوراز و نشێوی زۆری بڕیوە و رووبەرووی پیلانگێری وجەنگی كوردكوژی و قەیرانی زۆر كراوەتەوە، بەڵام دیسان بە هۆی خۆراگری میللەتەكەمان بوونی رابەرایەتییەكی حەكیمانە و ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرە ناكۆكیی و ناتەبایی كە كاریگەرییان لە سەر دەستكەوتەكان و ناوبانگی كورد هەبێ ئەوا توانیویان بەرۆكی ئەو مەرامانە بگرن .
بۆیە كوردستان لە ئێستادا ، لە قۆناغێكی هەستیار و چارەنوسسازدایە، خاوەن پرۆژەی كوردستانێكی بەهێزترە و خاوەن پرۆژەی چاكسازی و ئابووری گرنگە ، لە رابردوو و ئێستاش سەرەرای گشت قەیران و كۆسپەكان هەنگاویی گەورەی هاویشتووە بەرەو پێشەوە ، بەڵام دیارە وەك هەمیشە نەیارانمان چاویان پێی هەڵنایەت و بەردەوام هەوڵی تێكدانی رێگەی كاروانەكەمان دەدەن .
سەرۆك بارزانی ، لە ماوەی 58 ساڵ خەبات و تێكۆشانی بێ وچانی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و پێشمەرگایەتی ، بەردەوام كاری بۆ چەسپاندنی مافەرەواكانی كوردوكوردستان كردووە و بە چاوێكی كوردانە و دروو لە هەموو حزبایەتی بەرتەسەك كاری بۆ دروستكردنی چەترێك و كۆكردنەوەی هێزولایەنە نیشتیمانپەوەرەكان كردووە و ئامادە بووە هەمیشە باجی گەورە ببەخشێ بەڵام گەل و نیشتیمانەكەی سەربڵند بن. ئێمە شەهیدی زۆرمان بەخشیووە و ماڵوێرانی و ئاوارەیی زۆرمان بنینیووە ئاوات و هیوایەكی زۆرمان بە ئایندە هەیە ، بەتایبەت بوون بە خاوەن كوردستانێكی سەربەخۆ، دەوڵەتی كوردی، بەرقەراربوونی ئاشتی كۆمەڵایەتی، خۆشگووزەرانی خەڵك، ئەمانە بەشێكن لەو خۆزگانەی كە هەموو خەڵك هیوایان بۆدەخوازێت،واتە ئومێدی گەلن، بەڵام بۆئەم جۆرە خوزگانەش ئەبێت لە وڵات سەركردەیەكی كارزان ولێهاتوو هەبێت بۆئەوەی هەوڵی هاتنە دی ئومێدەكان بدات و كاریان بۆبكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو كەس و سەركردانەی كە جێگەی ئومێدە، بۆ هێنانەدی خۆزگەكانی گەل، بەلای زۆربەی خەڵكەوە بەوەی لە حزبەكەی ئەوبێت یان بۆچوونی جیاوازتر بێت و سەربەلایەنێكی تری سیاسی بێت. ئەوكاتەی كە كوردستان لە ژێر هەڕەشەی گەمارۆدان دابوو ، ئەوا بە كارێزمایی و بڵیمەتی خۆی توانیی گەل ونیشتیمانەكەی بە سەركەوتووانە بگەێنێتە كەناری دڵنییایی.
هەروەها ئەو كاتەی كە ناوچەكە و دونیا لە ژێر هەرەشەی تیرۆر دابوو، رێزدار مەسروور بارزانی ، توانی رەوشی سەقامگیری و ئارامی كوردستان بە پارێزراویی و ئاشتی بهێلێتەوە و كوردستان ببێتە شوێنێكی دڵنییایی بۆ هەمووان بە تایبەت پێكهاتەكان، پەنابەران و كۆنسۆلخانە و كۆمپانیا گەورەكان . لە ئێستاشدا ، بە دروشمی كوردستانی بەهێز و لە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووسسازدا ، لەلایەكی پرۆژە چاكسازی و ئاوەدانی و لەلایەكی تر قەیرانی دارایی و رووبەرووی مەترسییەكی گەورە ئەویش ڤایرۆسی كۆرۆناو لەلایەكی ترەوە جەنگی گەندەڵكاران وپرۆژەی چاكسازیی جێبەجێ دەكات پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردستان.
هەموومان لە بیرمانە. هەر دوێنی بوو، گەلی كورد بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی، گەورەترین دەستكەت و مێژوویی پرشانازیی بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی تۆمار كرد، هەر دوێنی بوو، توانیی سەركەوتن بە سەر درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی كە داعش بوو تۆمار بكات ، و هەر دوێنی بوو ، توانیی شكست بە پیلانگێری سڕینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بهێنێت. هەموو ئەم خەسڵەت و سیفاتانە پێمان دەڵێن كە سەركردایەتیی كردن لە قۆناغە سەختەكاندا پێوستی بە حیكمەت و كارێزمایی و بریاری حەكمیانەی ئەم ڕێبەرو سەركردانە هەیە.









